ئیتاڵیا داوای زیندانیکردنی ڕۆبینیۆ دەکات

PM:11:34:18/02/2023

568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دادگای ئیتاڵیا داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی بەرازیل کردووە تا ڕۆبینیۆ زیندانی بکرێت.

دادگای وڵاتی ئیتاڵیا داواکاریەکیان پێشکەشی بەرازیل کردووە بۆ ئەوەی ڕۆبینیۆ زیندانی بکرێت بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی کە لە 2013 لە میلانۆ ئەنجامیداوە و وەزارەتی دەرەوەی بەرازیلیان ئاگادارکردوەتەوە لەئەگەری ڕادەست نەکردنی ئەو یاریزانە ئەوا پێویستە لە بەرازیل ماوەی زیندانیکردنەکەی بەسەرببات.

ڕۆبینیۆ سزا زیندانیکردنی لەسەردراوە بۆ ماوەی نۆ ساڵ دوای ئەوەی دادگای ئیتاڵیا لە 19ی کانونی دووەمی 2022 ئەو تاوانانەی سەر یاریزانەکەی پشتڕاستکردەوە کە یاریزانەکەی پێتۆمەتبار کرابوو.

وەزارەتی دەرەوەی بەرازیل ڕونیکردەوە کە ئەو داواکاریەی ئیتاڵیەکان لەلایەن وەزارەتی دادەوە لێکۆڵینەوە لێدەکرێت بەڵام دەستووری بەرازیل ڕەتیدەکاتەوە هاوڵاتیەکانی ڕادەستی وڵاتێکی تر بکات.

شارەزایانی ئەو بوارەش ڕایانگەیاند کە ئەو کارە چەند ساڵێکی پێدەچێت و ئەگەر بێت و ڕۆبینیۆ گەشتی هەر وڵاتێکی تر بکات ڕاستەوخۆ دەستبەرسەر دەکرێت.