ئەو یاریانەی پێدری ناتوانێت بەشداری بکات

PM:05:00:17/02/2023

1580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێدرى ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە بەهۆى ئەو پێکانەى لە یارى یانەکەى بەرانبەر مان یونایتد توشى بوو چەند یارییەک لە دەست دەدات .
لە یاری یانەکەى بەرانبەر مان یونایتد لە یۆرۆ لیگ لە خولەکى ٤٢ بەهۆى پێکانەوە پێدرى یاریگاى جێهێشت و سێرجى رۆبێرتۆ جێگەى گرتووە .
رؤژنامەى ئاسى ئیسپانى ئاشکراى کردووە کە بەهۆى ئەو پێکانەوە پێدرى چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
رؤژنامەکە دەڵێت پێدرى هەفتەى داهاتوو لە یارى گەڕانەوە ناتوانێت ئامادەى یارییەکەى مان یونایتد بێ، هاوکات لە یارى کلاسیکۆى چوونى قۆناغى نیوەى کۆتایی جامى شا بێبەش دەبێت ، ئەمە جگە لە چوار یارى لە خولى ئیسپانى بەرانبەر یانەکانى قادش و ئەلمێریا وڤالێنسیا و بیلباو .