ڤیدیۆ.. بایرن میونشن سێ گۆڵى لە بەرشەلۆنە کرد

PM:11:54:14/09/2021

3088 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگدا، بایرن میونشن یارى لوتکەى لە بەرشەلۆنە بردەوە و یۆڤانتۆسیش سێ گۆڵى لە مالمۆ کرد.

لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە کۆمەڵەى پێنجەمدا، بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە یاریگاى کامپ نۆ میواندارى بایرن میونشنى ئەڵمانى کرد.

بایرنى میوان بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە بەرشەلۆنە بردەوە و گۆڵەکانیش تۆماس مۆلەر و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى تۆماریانکرد، کە لیڤا دوو گۆڵیانى کرد.

لە یارییەکى کۆمەڵەى هەشتەمیشدا، یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى مالمۆى سویدى بووەوە.

یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیش ئەلێکس ساندرۆ و پاوڵۆ دیبالا و ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکەکانى 23 و 45 و 47دا تۆماریانکرد.

گ . ف