PM:10:31:14/09/2026
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیراولا رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەیە و گرنگی بە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دەدەن تا دوایین قۆناغەکان بڕۆن.
ئەندۆنی ئیراولای راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ پێش یارییەکەیان بەرامبەر تۆتنهام لە جامی کاراباو رایگەیاند، پاڵەوانێتییەکان جیاوازیان نییە و ئەوان دەجەنگن لەپێناو بردنەوەی هەموو یارییەک.
ئیراولا وتی، ئامانجمان ئەوەیە ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنین بە پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز، پشوودانی هیچ یاریزانێک لەم یارییەدا مسۆگەر نییە و دەبێت سەرجەمیان بە باشترین شێوە ئامادەبن.
وتیشی، خشتەی یارییەکانمان ئاڵۆزە چونکە ئەمە سێیەم یارییمانە لە ماوەی حەوت رۆژدا و دەبێت خۆمان لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە رابهێنین، ناتوانین لە هەموو یارییەکدا بە هەمان یاریزانانەوە بەشداری بکەین چونکە ماندوو دەبن.
ئیراولا دەڵێت، زۆر دڵخۆشم بەو پێکهاتەیەی لەبەردەستمدایە و ئاستی هەموویان بەرز دەنرخێنم، یاریزانە یەدەگەکانیش سوودی زۆریان هەیە و لە داهاتووشدا دەرفەتی زیاتریان پێدەدەم.
دەشڵێت، لە نیگەرانی هاندەران تێدەگەم و مافی خۆیانە بەڵام ئێمەش هەموو هەوڵێکمانداوە لە یاریگادا و مەرج نییە هەموو جارێک ئەوە بەدەستبهێنیت کە خۆی دەتەوێت.
خ . ک