PM:11:36:14/09/2021
1328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کەریم بنزیمە خەون
بە تۆپى ئاڵتوونەوە دەبینێت، بەڵام بەلایەوە گرنگتر بردنەوەى نازناوى بەکۆمەڵە.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا
کەریم بنزیمەى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، هیچ نهێنییەک
لە بەرزبوونەوەى ئاستیدا نییە و ڕۆژانە کارى خۆى دەکات.
بنزیمە پێیوایە
تیپێکى زۆر بەهێزیان هەیە و ئەوەى لەسەریەتى بیکات یارمەتیدانى یانەکەیەتى و هەوڵ
دەدەن نازناوەکان بەدەستبهێنن.
بنزیمە لە بارەى خەڵاتى
تۆپى ئاڵتونەوە دووپاتیکردەوە هەموو یاریزانێک خەونى پێوە دەبینێت و ئەویش خەونیەتى
ڕۆژێک لە ڕۆژان بەدەستى بهێنێت، بەڵام بەلایەوە گرنگتر بردنەوەى نازناوەکانە.
هێرشبەرە
فەڕەنسیەکە ئاشکرایکرد، کاتى نییە بۆ چارەسەرکردنى پێکانى پەنجەى و پێکانەکەش واینەکردووە
لە یاریکرد ڕایبگرێت، هەر بۆیە بەردەوام دەیبەستێت.
دووپاتیشیکردەوە
خولى یانە پاڵەوانەکان بەرزترین کێبڕکێى تێدایە و هیچ کەسێک پاڵێوراو نییە بۆ
بردنەوەى نازناوەکە و دەشڵێت "چامپیۆنز لیگ پاڵەوانێتییەکى تایبەتە و لە پێناویدا
دەجەنگین، هەموو یانەیەکیش بردنەوەى دەوێت و پێویستە ئەمەش لە یاریگادا بەسەلمێنین".
گ . ف