PM:11:12:14/09/2021
1452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتى ڕایگەیاند
لە پێناوى چامپیۆنز لیگدا کێبڕکێ لەسەر هەموو شتێک دەکەن و لە ئاستى یانەکەشى لە
سەرەتاى وەرزەکەدا ڕازییە.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا
پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنز لیگدا، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى
ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، بردنەوەى چامپۆنز لیگى دەیەم بۆ یانەکەى لە 2014دا
جوانترین یادەوەرییە لە کاروانە پیشەییەکەیدا.
ئەنچیلۆتى بەلایەوە
قورسە بڵێت تیپەکەى هەلى زیاترى هەیە لە چامپیۆنز لیگدا پێش دەستپێکردنى خولەکە و
دووپاتیشی دەکاتەوە هەر وەک هەمیشە کێبڕکێ لەسەر نازناوى خولەکە دەکەن.
ڕاهێنەرى یانە
مەدریدیەکە ڕەزامەندى خۆى بە ئاستى تیپەکەى لە سەرەتاى ئەم وەرزەدا دەربڕى و
پێشیوایە یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان قورس دەبێت لە یەکەم یارى یانەکە لە
خولە ئەوروپیەکاندا.
ئەنچیلۆتى دەڵێت
"یانەکەمان لە دۆخێکى باشدایە، بەڵام یارییەکەى سبەینێ چیرۆکێک و کێبڕکێیەکى جیاوازە
و یارییەکى قورس دەبێت".
گ . ف