ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد بە دۆڕاندن دەستى بە چامپیۆنز لیگ کرد

PM:10:14:14/09/2021

3092 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگدا، مانچستەر یونایتد بە دۆڕاندن دەستیپێکرد و سیڤیلیە و سالزبۆرگیش یەکسانبوون.

لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە کۆمەڵەى شەشەمدا، مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یۆنگ بۆیزى سویسرى یاریکرد.

مانچستەر بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەشى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکى 13دا تۆماریکرد، دوو گۆڵەکەى یۆنگ بۆیزیش لە خولەکەکانى 66 و 96دا نیکۆلاس نگامالۆ و جۆردان سیباچیۆ تۆماریانکردن.

لە یارییەکى کۆمەڵەى حەوتەمیشدا، سیڤیلیەى ئیسپانى میواندارى ڕێد بۆڵ سالزبۆرگى نەمسایى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

گ . ف