PM:08:13:14/09/2021
3068 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆ بە ئەنجامدانى
177 یارى ژمارە پێوانەییەکەى کاسیاسى لە چامپیۆنز لیگدا یەکسانکردەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى
پورتوگالى هێرشبەرى یانەى مانچستەر یونایتد بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر یانەى یۆنگ
بۆیز کرد، لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا.
تۆڕى ئۆپتا بۆ
ئامارەکان بڵاویکردەوە، ڕۆناڵدۆ بە ئەنجامدانى 177 یارى لە چامپیۆنز لیگدا ژمارە
پێوانەییەکەى ئیکەر کاسیاسى هاوکارى پێشووى لە یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى
یەکسانکردەوە، کە ئەم وازى لە یاریکردن هێناوە.
بەمەش ڕۆناڵدۆ لە
یارى داهاتووى یانەکەى لە چامپیۆنز لیگدا بەرامبەر ڤیاریاڵ ژمارەیەکى پێوانەى نوێ
بە ئەنجامدانى زۆرترین یارى لە مێژووى خولەکەدا تۆماردەکات.
ڕۆناڵدۆى 36 ساڵ
لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا لە یانەى یۆڤانتۆسەوە گەڕایەوە شەیتانە سورەکە،
دواى ئەوەى لە 2009دا مانچستەرى بەرەو ڕیاڵ مەدرید بەجێهێشتبوو، کە لەگەڵ یانە
مەدریدیەکەدا دەستکەوتى مێژوویى بەدەستهێنا.
گ . ف
