پۆچیتینۆ چى لەسەر میسى دەڵێت

PM:06:14:14/09/2021

1252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ پێشبینى ئیمزاکردنى گرێبەستى لەگەڵ میسى نەکردووە و پێشیوایە هەردەم لە نێوان باشترینەکانى جیهاندا دەمێنێتەوە.

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر کلۆب بروج لە چامپیۆنز لیگدا، ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى یانەى پاریس سان جێرمان باس لە گرێبەستەکەى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى ئەستێرەى یانەکەى دەکات.

پۆچیتینۆ دەڵێت "پێشبینیم نەدەکرد میسى گرێبەستمان لەگەڵدا ئیمزابکات، کاتێک هەلێکى لەو جۆرەت دەبێت و شتەکان بەپەلە دەڕۆن، بەخێرایى درک بە شتەکان ناکەیت".

پۆچیتینۆ پێیوایە خاڵى هاوبەشى لەگەڵ میسى هەیە، کە هەردووکیان ئەرجەنتینین و لە یانەى نیوڵز ئۆڵد بۆیز یارییان کردووە و لە شارى ڕۆزاریۆش لەدایکبوون و دەشڵێت "ماوەیەک وەک ڕکابەر سەرسامى میسى بووم، بەڵام ئێستا کە لەگەڵمان ڕاهێنان دەکات شتێکى نایابە و هیوادارین ئامانجەکانى یانەکەمان بەدیبهێنین".

پۆچیتینۆ باس لەوەشدەکات، کەسێکى باش نییە بۆ ستایشکردنى میسى و هیچ وشەیەکى بۆ ئەو کارە لانییە، کە شایستەى یاریزانەکە بێت و پێشیوایە هەردەم لە نێوان باشترین یاریزانەکانى جیهاندا دەمێنێتەوە.

گ . ف

Pochettino, excited with Messi: "We have a connection, I admire him a lot"

PSG boss Mauricio Pochettino relishing Champions League reprise with Lionel Messi at his disposal - CBSSports.com