PM:05:54:14/09/2021
1248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا دوپاتیکردەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کومان زۆر باشە و متمانەی
تەواوی پێی هەیە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، خوان لاپۆرتای سەرۆکی
یانەی بەرشەلۆنە دڵنیاییدا لە باشی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری
یانەکەی.
لاپۆرتا وتی: کومانم زۆر خۆش دەوێت و متمانەی تەواوم پێیەتی کە باشترین
ئەنجام بۆ یانەکەمان بەدەستبهێنێت، بە دڵنیاییەوە پشتگیری دەکەم و ڕێزێکی زۆریشی
دەگرم.
وتیشی: هیوادارم کومان لە کارەکەیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، من و ئەویش یەک
ئامانجمان هەیە و هیچ جیاوازیەک لە بۆچونەکانماندا نییە، گرنگی بە بۆچوونەکانی
یەکتر دەدەین .
ئاشکراشیکرد کە سەردانی ڕاهێنانەکانی یانەکەی کردوە و لەگەڵ کوماندا
گفتوگۆی ئەنجامداوە و ئەو کەسێکی ئازایە و لە دۆخێکی قورسدا لەگەڵمان کار دەکات.
خ . ک