PM:05:18:14/09/2021
1228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس
ڕایگەیاند ڕاهێنانە چڕەکان و ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر کاریگەریان هەبوە لەسەر
بەرزبونەوەی ئاستی.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری
هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
هۆکاری تۆمارکردنی گۆڵی زۆر لە ئێستادا بۆ ئەنجامدانی کاری بەردەوام دەگەڕێنێتەوە.
ڤینیسیۆس وتی: چەند
هۆکارێک بونەتە هۆی باشبوونی ئاستم لەم وەرزەدا ئەوانیش ڕاهێنانە چڕەکان و کارلۆ
ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر و ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگادا و گەڕانەوە بۆ یاریگای
سانتیاگۆ بێرنابۆن.
وتیشی: کاتێک
پەیوەندیم بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد دوپاتمکردەوە کە ڕۆژێک دێت لە توانامدا دەبێت
ژمارەیەک گۆڵی زۆری یەک لەدوای یەک بۆ یانەکەم تۆماردەکەم .
ئاماژەی بەوەشدا
کە ئەوان باشترین یانەی جیهانن و سەرجەم یاریزانەکانیش دەجەنگن لە پێناو بردنەوە و
بەدەستهێنانی نازناوەکان .
ڤینیسۆس دەڵێت،
ئامانجم ئەوەیە چەندین ساڵیتر بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە یاری بکەم و چەند نازناوێکی
چامپیۆنز لیگ لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنم لەگەڵ نازناوەکانی خولی ئیسپانیا و جامی
شای ئیسپانیا.
خ . ک