PM:04:39:14/09/2021
5256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بەهۆی پارەوە
بەرشەلۆنەی جێنەهێشتوە و هۆکاری ڕۆیشتنی لایەنی وەرزشی بووە.
جاومی رۆرێس یەکێک
لەو کەسانەی لەکاتی بانگەشەی سەرۆکیەتی نوێی یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری خوان
لاپۆرتای دەکرد لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاندوە، پارە
هۆکاری ڕۆیشتنی میسی نەبوو لە بەرشەلۆنە بەڵکو هۆکاریتر هەبوون کە لایەنی وەرزشی
بوو.
رۆرێس وتی: بارودۆخی
ئێستای بەرشەلۆنە زۆر لەوە خراپترە کە خەڵک بیری لێدەکاتەوە و داۆخەکە بەهیچ
شێوەیەک ئاسان نییە .
وتیشی: میسی بە
داواکارییەکانی یانەکەی ڕازیبوو کە پێشکەشی کرابو بەڵام لە کۆتاییدا یانەکەی
جێهێشت کە ئەوەش وەک شۆکێک وابو بۆ سەرجەم یانەکە.
ئاماژەی بەوەشدا،
کە هەموو شتێک کرا لەپێناو بەردەوامبوونی میسی لە یانەکەدا و یاریزانەکەش داوای
پێکهێنانی تیپێکی کرد کە بتوانێت ڕکابەری بکات لەسەر بردنەوەی نازناوەکان و خودی
خۆی سەرکردایەتی بکات بەڵام لە کۆتاییدا
بینیمان دۆخێکی قورس ڕویدا و روداوەکانی ناو تۆپی پێش زۆر ئاڵۆزە.
رۆرێس لە کۆتایی
قسەکانیدا ئاشكرایکرد کە بەرشەلۆنە دەیتوانی بە بێ ئەو بڕە پارەیەی کە بانکی سی ڤی
سی پێشکەشیکردبوو گرێبەستی نوێ لەگەڵ میسیدا ئەنجامبدات.
خ . ک