PM:04:08:14/09/2021
760 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلۆپ دوپاتیکردەوە
کۆمەڵەکەیان بەهێزە و بەپەرۆشن بۆ ئەنجامدانی یاری لەگەڵ هاندەرانیان لە چامپیۆنز
لیگدا.
پێش یاری یانەکەی
بەرامبەر میلانی ئیتاڵی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، کۆمەڵەکەیان قورسە چونکە
یانەکانی پۆرتۆی پالەوانی پرتوگال و ئەتلەتیکۆی پاڵەوانی ئیسپانیای تیادایە لەگەڵ
ئەی سی میلان کە میژوویەکی گەورەی هەیە لە خولەکەدا.
کلۆپ وتی: ئێمە لە
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاداین چونکە خۆشەویستیمان بۆ ئەو خولە زۆرە و لە
ئاستی یانەکەشم لە چەند وەرزی ڕابردووی خولەکە ڕازیم.
وتیشی: لە
یاریەکەی چوارشەممە بیرکردنەوەی گەورەترمان هەیە لە رووبەڕووبونەوەی هاردوو یانەکە
لە دوو یاری کۆتایی ڕابردوودا، میلان ماوەی 18 مانگە کاری گەورەی زۆر ئەنجامداوە و
سەرەتای ئەم وەرزەش بە بەهێزی دەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشدا
کە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانێکی نایابە و دوای چاکبونەوەی لە پێکانەکەی پێشووی
بە بەهێزی گەرایەوە و ئێستا تووشی پێکانێکی تر بوە بە دڵنیاییەوە کاریگەری زۆری
لەسەر یانەکەی نابێت چونکە ئۆلیڤەر جیرۆ و یاریزانەکانی تر ئاستێکی بەرز
پێشکەشدەکەن.
خ . ک