جامی ڕین.. ئاندی مۆرای و گاسکیە گەیشتنە قۆناغی دووەم

PM:03:40:14/09/2021

652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ڕین ئاندی مۆرای و گاسکیە گەیشتنە قۆناغی دووەم و کیریان و مادین ماڵئاواییان کرد.

لە قۆناغی یەکەمی جامی ڕین بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئاندی مۆرای بەریتانی بەرامبەر یانیک مادینی ئەڵمانی یاریکرد.

یاریەکەش بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی مۆرای کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە یەک بوون.

لە یارییەکانی تردا،ڕیچارد گاسکیەی فەرەنسی رووبەڕووی کیریان جاکیەی هاونیشتمانی بوەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە.

جو شویدای ژاپۆنیش بەرامبەر تریستانی فەرەنسی یاریکرد و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.

بەم ئەنجامانە،ئاندی مۆرای و گاسکیە و تریستان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا.

خ . ک