PM:03:18:14/09/2021
896 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ بە
هۆی پێکانەوە لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگ دوورخرایەوە.
ڕۆژنامەکانی
ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی
تووشی پێکانبوە و ناتوانێت لەگەڵ یانەکەی بەشداری یاریەکەی لیڤەرپوڵ بکات.
ئاشکرایانکردووە،
پێکانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ لە پاژنەی پێیدایە و بەو هۆیەوە لەیەکەم یاری قۆناغی
کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ دوورخراوەتەوە.
ئیبراهیمۆڤیچ لە
کۆتایی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیدا تووشی پێکانهات لە ئەژنۆیدا و بەناچاری
نەشتەرگری ئەنجامدا و ماوەی چەند مانگێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە .
زلاتان لە یاری
هەفتەی ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر میلان لە خولی ئیتاڵیدا بەشداریکرد و توانی گۆڵی
دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
خ . ک