PM:02:48:14/09/2021
824 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە
پێویست ناکات بیر لە ڕابردوو بکەنەوە و هیوادارە سبەینێ لە ڕۆژی خۆیاندابن.
سیمیۆنی ئینزاگی
ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دوپاتیکردەوە یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید
ئامادەیە کە سبەینێ لە جەولەی یەکەمی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.
لە کۆنفرانسە
ڕۆژنامەنوسیەکەیدا تایبەت بەو یاریە ئینزاگی وتی: پێویست ناکات بیر لەوە بکەینەوە
کە لە ڕابردوو ڕوویداوە،سبەینێ هەڵیکمان لەبەردەستە بۆ نوسینەوەی لاپەڕەیەکی نوێ
لە ئێستادا پێویستە لە هەموو یاریەکاندا بەباشترین شێوە دەربکەوین.
هەروەها وتیشی:
کۆمەڵەکەمان ئاسان نیە بەڵام دەمانەوێت تێیپەڕێنین و ئەوەی لەوەرزی ڕابردوو لەگەڵ
ڕیاڵ مەدرید ڕوویدا پێویستە لەبیر بکەین چونکە ئێمە بەرامبەر تیپێکی یاری دەکەین
کە خاوەنی مێژوویەکی گەورەیە.
لەکۆتایشدا وتی:
ئەنچیلۆتی ئەزمونی لە من زیاترە و ئەوەش شتێکی ئاساییە،هیوادارم لە یاریەکەی
سبەینێماندا لەڕۆژی خۆماندابین بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین.