بۆنۆچی پەیمانێک بە هاندرانی یۆڤانتۆس دەدات

PM:02:16:14/09/2021

940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆنۆچی ڕایگەیاند باشترین پێشکەش دەکەن و دەیانەوێت ئامانجەکانیان بەدەستبهێنن لەم وەرزەدا.

لیۆناردۆ بۆنۆچی بەرگریکاری یانەی ۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد کە لەمەودوا زۆرگرنگە یانەکەی سەرنج بخاتە سەر سەرکەوتنەکان بۆ ئەوەی لەکۆتایی وەرزدا بگەن بە ئامانجەکانیان.

بۆنۆچی وتیشی: ئێمە کێشەمان لە بەردەوامبوو هەیە بۆیە پێویستە وەک تیپێک کاربکەین و باشترین ئاستی یانەکەمان بگەڕێنینەوە کە وەک هەمیشە بە سەرکەوتنەکانی ناسراوە و تەنها بەیەکڕیزی دەتوانین ئەوە ئەنجام بدەین.

لەکۆتایدا ئەو بەرگریکارە ئیتاڵیە وتی: پێویستە بەرپرسیاریەتی کارەکانمان بگرینە ئەستۆ و کاتێک درێسی یۆڤانتۆس دەپۆشیت دەبێت تەنها بۆ بردنەوە بچیتە ناو یاریگا و بەردەوامیش لە سەرکەوتنەکان یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی یانەکەمان.

یۆڤانتۆس ئەمشەو لە یەکەم یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی مالمۆی سویدی دەبێتەوە.