بالەی ئەوروپا.. چیک و سلۆڤینیا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:01:46:14/09/2021

656 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بالەی ئەوروپا چیک و سلۆڤینیا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و فەرەنسا و کرواتیا ماڵئاواییان کرد.

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی بالەی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و چیک رووبەڕووی یەکبونەوە.

چیک لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 22، 25 بە 19، 34 بە 32 بوون.

لە هەمان قۆناغدا، هەڵبژاردەی کڕواتیا بەرامبەر سلۆڤینیا یاری کرد و بە ئەنجامی گێمێک بەرامبەر بە سێ گێم شکستی هێنا.

بەم ئەنجامانە، چیک و سلۆڤینیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و فەرەنسا و کرواتیا ماڵئاواییان کرد.

خ . ک