PM:01:21:14/09/2021
1396 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا
بیتیس لە گرانادای بردەوە و ئێلچی سەرکەوتنی بەسەر خیتافی بەدەستهێنا.
لە کۆتا یاریەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا
گرانادا لەیاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ بیتیسی کرد و یانەی میوان بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
یاریەکە
ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و یاریزانانی بیتیس لە خولەکەکانی 45 و 89 لەڕێگای
سانچێز ڕۆدریگێز و سێرخیۆ کانالێسەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد و تاکە گۆڵەکەی گراناداش
لویس سوارێز لە خولەکی 66 تۆماریکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتایهات.
لە یاریەکی تردا
یانەی ئێلچی بەرامبەر خیتافی یاریکرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی
بەدەستهێنا.