عەدنان درجال وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا

PM:12:53:14/09/2021

2568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێوەیەکی فەرمی عەدنان درجال وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا.

دوای ئەنجامدانی پرڕۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەئەنجامدا عەدنان درجال ئەو پۆستەی پێبەخشرا دوای ئەوەی توانی 48 دەنگ بەدەست بهێنێت و شەرار حیدەریش 16 دەنگی کۆکردەوو.

هەر لەو پڕۆسەیەدا عەلی جابر وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا و یونس مەحمودیش وەک جێگری دووەمی دیاریکرا.

شایانی باسە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی دەستەی گشتی ئەنجامدرا و پۆستەکانی سەرۆک و ئەندامانی جێبەجێکاریان هەڵبژارد.