بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورەی بایرن میونشنی ڕەتکردوەتەوە

PM:12:29:14/09/2021

3680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بایرن میونشنی ڕەتکردوەتەوە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانێکی یانەکەی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ماوەی دوو ساڵە سەرسامن بەئاستی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە پێدری گۆنزالێس.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، لە دوای یاریەکەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە کە لە سوودی یانە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات بە ئەنجامی هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، بەرپرسانی بایرن میونشن گرێبەستێکیان پێشکەشی یانە کەتەلۆنیەکە کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە پێدری.

ئاشكراشیکردووە، گرێبەستی یانە باڤاریەکە 40 ملیۆن یۆرۆ بووە لە کاتێکدا نرخی پێدری لەو کاتەدا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا تەنیا 15 ملیۆن یۆرۆ بووە و هیچ یاریەکیشی بۆ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە ئەنجامنەداوە.

مۆندۆ دەڵێت، ناگلیسمانی ڕاهێنەر پێش ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری بایرن میونشن سەرسامبوە بە ئاستی پێدری و چەند جارێک وتویەتی چەندین یاریزانی ئاستبەرزی خوار 18 ساڵ لە تۆپی پێدا هەیە یەکێک لەوانەش پێدریە.

خ . ک