AM:11:56:14/09/2021
884 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی ئیتاڵیا
بۆڵۆنیا بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هیلاس ڤیرۆنای بردەوە.
لە یاریەکانی
هەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی بۆڵۆنیا لەناو یاریگا و هاندەرانی
خۆیدا ڕووبەڕووی هیلاس ڤیرۆنا بویەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی
بەدەستهێنا.
دوای ئەوەی تایمی
یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆل کۆتایهات لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 79 ماتیاس سفانبێرگ
گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد و یاریەکەیش بەو ئەنجامە کۆتایهات.
بەو ئەنجامە
بۆڵۆنیا بە دوو سەرکەوتن و یەکسانبوونێک خاڵەکانی گەیاندە حەوت خال و ڤیرۆناش
دووچاری سێیەم شکست بوو.