کریستیانۆ هاندەرانی جیهان سەرسام دەکات

AM:11:27:14/09/2021

2884 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێری پرتوگالی تەنیا یارییەکی بەس بوو بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە هەوادارانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا سەرسام بکات و ئەمشەویش چاوەکان لەسەری دەبن.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یەکەم یارییدا دوای گەڕانەوەی بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد دەڵێت "من لێرەم بۆ بردنەوەی یارییەکان و هاوکارییکردنی تیپەکەم."
ئەو کوڕە پۆرتوگالییە دوای ئەو یارییە بووە جێگەی بایەخی میدیای بەریتانیا و هەموو جیهان، کە بەشێوەی جیاواز وەسفیان کرد و هەمووان پەسنیان دا، بۆ ئەو ئاستە بەرزی لە تەمەنی 36 ساڵیدا لە پرێمەرلیگ پێشکەشی کرد.

کریستیانۆ ئەمشەو دوبارە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە پاڵەوانێتیە دڵخوازەکەی خۆی کە یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە و جیهان چاوەڕێی دەرکەوتنەوەی و درەوشانەوەی دەکەن بەرامبەر یانەی یۆنگ بۆیزی سویسری کە پێشبینی دەکەن گۆڵ لەو یاریەشدا تۆماربکات.