AM:11:02:14/09/2021
1340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
ئیڤەرتۆن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر بێرنلی بەدەستهێنا.
لە کۆتا یاری هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئیڤەرتۆن و بێرنلی
ڕووبەڕووی یەکبونەوە و ئیڤەرتۆن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی
بەدەستهێنا.
دوای ڕکابەریەکی
زۆر و چەندین هەوڵی گۆڵ تۆمارکردن لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانەوە بەڵام تایمی
یەکەم بەبێ گۆڵ کردن کۆتایهات،لە تایمی دووەمدا بێرنلی لە خولەکی 53 لەڕێگەی بێن
میەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام خۆشیەکەیان زۆری نەخایاند تا ئیڤەرتۆن لە
خولەکەکانی 60 و 65 و 66 لەلایەن کین و تاونسند و گرایەوە سێ گۆڵی لەدوای یەکیان
تۆمارکرد و سەرکەوتنیان بەخشیە یانەکەیان.
بەو ئەنجامەش
ئیڤەرتۆن سێیەمین سەرکەوتنی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لەپلەی
چوارەمدایە.