AM:10:33:14/09/2021
2556 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەیەکێک لە نامۆترین
پێکانەکان یاریزانێک بەهۆی گێزەرێکەوە تووشی پێکان بوو.
ڕامی کایپی سویدی
ئەستێرەی تۆپی پێی یانەی هێرنڤینی هۆڵەندی تووشی یەکێک لە سەیرو سەمەرەترین
پێکانەکان بوو کە یاریزانانی تۆپی پێ تووشی ببن و بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی چەند
هەفتەیەک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
کایپ لە یەکێک لە
یاریەکانی خولی هۆڵەندی لە چەناگەیدا لێدانێکی قورسی بەرکەوت و پێیوابوو کە
پێکانەکەی ئاساییە بۆیە بەردەوامبوو لە ڕاهێنانەکانی و کارەکان ئاسایی بوون بەڵام
ئەو کاتەی یاریزانەکە بڕیاریدا گێزەرێک بخوات هەموو شتەکان گۆڕا چونکە لەکاتی
خواردنی گێزەرەکە گوێی لە دەنگێکی خراپ بووە و کە پشکنینی بۆ کراوە چەناگەی شکاوە
و بۆ چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.
ئەو
یاریزانە باوکی تونسیە و دایکی لوبنانیە هەروەها خۆشی خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدیە.