AM:09:59:14/09/2021
2156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیباس ئاشکرایکرد
کە ڕیاڵ مەدرید لەتوانایدایە هالاند و مباپێ پێکەوە بگوازێتەوە یانەکەی.
خافێر تیباسی
سەرۆکی خولی ئیسپانی جەختیکردەوە کە توانای دارایی یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر بەهێزە و
دەتوانن هەموو کارێک ئەنجام بدەن.
تیباس وتی: یانەی
شاهانە بڕی پارەی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری پاریس سان جێرمان
کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی بروسیادۆرتمۆند ئەنجامبدات.
هەروەها وتیشی:
ڕیاڵ مەدرید بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشتووە بەوهۆیەوە پارەی پێویستیان
لەبەردەستە بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانەی دەیانەوێت.
تیباس
لەکۆتایدا ڕایگەیاند کە ئەو یانە ئیسپانیە بازاڕی گواستنەوەیان بەباشی بەڕێکرد
بەڵام شتە نامۆکە ئەوەیە کە پاریس سان جێرمان چۆن گرێبەستێکی گرانبەهای ڕیاڵ
مەدریدیان بۆ مباپێ ڕەتکردەوە هەروەها یاساکانی پارەی خاوێنی فەڕەنسای بە
شکستخواردوو ناوبرد.