کریستیانۆ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە

AM:09:22:14/09/2021

3280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیڤڵ دوپاتیکردەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

گاری نیڤڵی ئینگلیزی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەریونایتد جەختی لەوەکردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ئەستێرەی یانەکەی کە دویارە گەڕایەوە یانەکەی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێە.

نیڤڵ لە گفتوگۆیەکی توندی لەگەڵ جێمی کارگێر ئەو لێدوانەیدا بەڵام کارگێر بەپێچەوانەوە ئاماژەی بەوەکرد کە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەو باشترە.

ڕۆناڵدۆ لەیەکەمین یاری فەرمی خۆی بەرامبەر نیوکاسڵ توانی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆماربکات و نیڤڵ ڕایگەیاند کە هەمیشە نەیویستوە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کەکێ باشترینە لەنێوان ڕۆناڵدۆ و میسی بەڵام ئێستا بەتەواوی دڵنیایە لەوەی کریستیانۆ باشترینی جیهانە.