بەرشەلۆنە بۆ نەگەڕانەوەى گریزمان دەستبەردارى بەشێک لە مافە داراییەکانى دەبێت

PM:01:01:01/10/2022

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بۆ ڕزگاربوونى لە گریزمان ئامادەیە دەستبەردارى بەشێک لە مافە داراییەکانى گرێبەستەکەى بێت.

گرێبەستە خواستراوەکەى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى لە بەرشەلۆنەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینى 2023دا کۆتایى دێت، کە بەندى کڕینەوەى لەلایەن یانە مەدریدیەکەوە 40 ملیۆن یۆرۆیە و لە ژێر هەندێک مەرجدا دەبێتە ئیجباری.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە لە گەڕانەوەى گریزمان بۆ کامپ نۆ دەترسێت بەهۆى زۆرى موچەکەیەوە، کە ساڵانە 21 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ بارودۆخى ئابورى یانەکە ناگونجێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە پێشوازى لە گەیشتن بە چارەسەرێکى دۆستانە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات لە بارەى فرۆشتنى هێرشبەرە فەڕەنسیەکە، پێش ئەوەى کارەکە بگاتە دادگا.

بەرشەلۆنە دەیەوێت پێش مۆندیال قەیرانەکە چارەسەر بکات و ئامادەیە دەستبەردارى نیوەى بەهاى بەندى فرۆشتنى یاریزانەکە بێت، بەس بۆ ئەوەى گرێزمان نەگەڕێتەوە یانەکەى.

مۆندۆ باسى لەوەشکردووە، ئەتلەتیکۆ نایەوێت پەلە بکات لە دیاریکردنى چارەنسى گریزمان و چاوەڕێ دەکات بزانێت بەرشەلۆنە چ ئۆفەرێکى پێشکەشدەکات بۆ کۆتایى هێنان بە بابەتەکە.

گ . ف

Atlético Madrid hoping to avoid triggering Antoine Griezmann's purchase clause - report - Barca Blaugranes