سەردێڕ:

تمەن بەردەوامە لە دابەزین

AM:10:34:07/04/2022

14084 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٢٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.


هەروەها، ١٠٠دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ ٥٠ دینار دابەزیوە.

هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری