سەردێڕ:

لە کردەیەکی خۆکوژیدا هەشت سەربازی عێراقی برینداربوون

PM:03:32:04/04/2022

2692 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە باشوری شاری نەینەوا لە کاتی کێوماڵکردندا هەشت سەربازی عێراقی دەکەونە بۆسیەکەوە و بەهۆکاری کردەیەکی خۆکوژییەوە برینداربوون یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی موقەدەم.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە باشوری شاری نەینەوا هەشت سەربازی عێراقی کەوتوونەتە ناو بەسۆیەکەوە و لەئەنجامدا کردەیەکی خۆکوژی ئەنجامدراوە و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە چیای نویکیت لە باشوری شاری نەینەوا روویداوە.

دەشڵێت، سەربازەکان سەرقاڵی کێوماڵکردن بوون و بەدوای پاشماوە و شانە نوستووەکانی گروپە چەکدارییەکاندا گەڕاون.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، لەکاتی کێوماڵەکەدا کردەیەی خۆکوژی لەلایەن گروپە چەکداروەکانەوە روویداوە و هێرش بەرەکە پشتێنی بۆمبرێژکراوی بەکار هێناوە و لە ئەنجامدا سەرجەم سەربازەکان برینداربوون کە یەکێکیان پلەی موقەدەمە.













گەلەری