وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستیان کردووە بە تۆمارکردنی ناوی چاودێرانی سەر سندوق و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و میدیاکاران بۆ هەڵبژاردنی هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە هەرێم دەستیان کردووە بە تۆمارکردنی ناوی چاودێرانی سەر سندوق و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و میدیاکاران بۆ هەڵبژاردنی هەرێم.
ئەوەشی خستە روو، بەپێی
یاسای هەڵبژاردن، دەنگدانی زیندانیکراوان، کارمەندانی کەرتی تەندروستی، هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەتدا لە
بنکەکانی دەنگدانی تایبەت ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات.
باسی لەوەش کرد،
داوایان لە وەزارەتی داد، تەندروستی و ناوخۆ کردووە ناوی
کارمەند و زیندانیکراوانیان بۆ بنێرن کە بڕیارە لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداری بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بڕیارە لە ١٠ـی ٦ـی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبچێت و فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە
لەکاتی خۆیدا بەردەوامە.