بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ دۆخی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکى بەفر و باران رۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەپۆلەکە تەنها لە ناوچە
شاخاوییە بەرزەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بەفربارینێکى کەم دەبێت و رێژەى بارینەکە
لە پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت، ئەم شەپۆڵەش تا بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت."
باسی لەوەشکردووە، لە هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە
هەور دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی تۆمارکراو ٥ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلە ١١
پلە دەبێت.
دەشڵێت، لە سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەور
دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی تۆمارکراو ٢ پلە ژێر سفر دەبێت و بەرزترین پلە ٧
پلە دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دهۆک ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ
بەفربارین بە تێکەڵی لەگەڵ نمە باران لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، دەشڵێت، ئەمڕۆ
نزمترین پلەی تۆمارکراو ٢ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلە ٩ پلە دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسی، لە کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە
هەور دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی تۆمارکراو ٢ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلە ١٤
پلە دەبێت.
وتووشییەتی، لە هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەور
دەبێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی تۆمارکراو ١ پلە ژێر سفر دەبێت و بەرزترین پلە ٨
پلە دەبێت.