سەردێڕ:

نرخی بەرمیلێک نەوت نزیک بووەتەوە لە ٩٠ دۆلار

AM:08:04:26/04/2024

628 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٣ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە .

هاوکات دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩١ دۆلار و ٧٥ سەنت. شارەزایانیش ئاماژەیان بەوە کرد، "نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار".

پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتییەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦.٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.













گەلەری