لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان لە رێگەی موچەی چاودێری و پارێزگاری کۆمەڵایەتی و زیادکردنی بڕی موچەی منداڵانی بێ باوک، چارەسەری کێشەی کەمی داهات و کارکردن بە منداڵانیان کردووە.
لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان لە
رێگەی موچەی چاودێری و پارێزگاری کۆمەڵایەتی و زیادکردنی بڕی موچەی منداڵانی بێ
باوک، چارەسەری کێشەی کەمی داهات و کارکردن بە منداڵانیان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، حسێن عەرەب ئەندامی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی
عێراق ئاماژەی بەوەدا، لیژنەکەیان دژی کارپێکردنی منداڵە، هەربۆیە لە رێگەی فێرکردن
و خوێندنی ئیلزامییەوە هەوڵیان داوە ژیان و داهاتوویان بپارێزن، ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکەیان
کێشەی داهاتی منداڵانی بێ باوکی چارەسەرکردووە و بەهۆی موچەی چاودێری کۆمەڵاتی و زیادکردنی
بڕی موچەکانیان پاراستوویانن لەوەی نەگەنە هێڵی هەژاری.
حسێن عەرەب وتیشی، ئەو منداڵانەی باوکیان لە شەڕی داعشدا کوژراون موچەکانیان بۆ
خۆیان و خانەوادەکانیان زیادکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەختی ژیان و بەرزی نرخی پێداویستی ژیانی رۆژانەوە،
ژمارەیەکی زۆر لەمنداڵ لە عێراق ناچارن کاربکەن لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان
و خێزانەکانیان. لەکاتێکدا، بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی عێراق منداڵی خوار تەمەن ١٥
ساڵ نابێت کاربکات چونکە لە ژیان و خوێندن بێ بەشیاندەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێکی ئەو خێزانانەی سودمەندی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتین،
گلەییان لە بڕی موچەکەیان هەیە و باس لەوە دەکەن بەشیان ناکات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی
لە هەرێمی کوردستاندا ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ هاتنە کایەی قەیرانی دارایی و
لێبڕین و نەدانی موچەی فەرمانبەران؛ موچەی چاودێری کۆمەڵایەتیش بڕاوە.