سەردێڕ:

دوکان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا ١٥ ئۆتۆمبێل بەیەکیان داکێشا و برینداری لێکەوتووەتەوە

AM:11:39:26/04/2024

3372 جار خوێندراوەتەوە

لە دوکان بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٩ کەس برینداربوون، رووداوەکەش زیانى ماددى زۆرى لێکەوتەوە.


[بەڕێوەبەرى هاتووچۆى دوکان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر کە لە سلێمانى بەرەو دوکان رۆیشتووە، لە نزیک بازگەی دوکان بەهۆى نەمانى ئیستۆپ، کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و خۆى کێشاوە بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو شوێنەى رووداوەکە تێیدا روویداوە قەرەباڵغ بووە، بەو پێیەى هەینى بووە و بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ گەشت و سەیران روویان لە دوکان کردبوو.

لاى خۆیەوە چاوگێک لە نەخۆشخانەى دوکان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە ئەنجامى رووداوەکەدا ١٩ بریندار گەیەنراونەتەوە نەخۆشخانە، بەشێک لە بریندارەکانیش رەوانەى نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانى.

هاوکات بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى رایگەیاند، تەندروستى ئەو بریندارانەى گەیەنراونەتە سلێمانى جێگیر بوون و کەس گیانى لەدەست نەداوە.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە شوێنى رووداوەکە رایگەیاند، شۆفێرى بارهەڵگرەکە عەرەب بووە و زیانى زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون و هەندێکیان بە تەواوى تێکشکاون.

خالید محەمەد- کۆیە 

سابر عەبدوڵا – راپەڕین













گەلەری