سەرۆکی لیژنەی فەتوای ھەرێم لەسەر پرسی چاندنەوەی قژ دەڵێت، "چاندنەوەی قژ بەمەرجێک مووەکە مووی خۆی بێت دروستە و هیچ کێشەیەکی نییە."
دکتۆر حەسەن
موفتی سەرۆکی لیژنەی فەتوای هەرێم لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە چاندنەوەی
قژ بەمەرجێک مووەکە مووی خۆی بێت دروستە و هیچ کێشەیەکی نییە.
بەپێی روونکردنەوەکەی حەسەن موفتی:
"هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری كه
پێویست بێت و مرۆڤه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵی ئه‌و سروشته‌ی كه خودای گه‌وره
به شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤی له‌سه‌ر دروست كردووه، به‌نموونه ئه‌سڵ وایه مرۆڤ
(لووتی هه‌بێت, چاوی هه‌بێت, گوێچكه‌ی هه‌بێت, قژی هه‌بێت, ددانی هه‌بێت) ئه‌گه‌ر
له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراودا یان به هه‌ر هۆكارێكی دیکەی وەک زگماك یه‌كێک له‌م
ئه‌ندامانانه‌ی له‌ده‌ست دابوو یان هه‌ر نه‌یبوو یاخود زیاتر لە ئاسایی هه‌بوو ئه‌وا
دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا و بیانگێڕێته‌وه
بۆ ئه‌سڵی سروشتی خۆی".
ئەندامەکەی لیژنەی
فەتوا گەیشتوەتە ئەو دەرئەنجامەی، مادام ئەسڵ وایە مرۆڤ قژی هەبێت کەواتە دروستیشە
نەشتەرگەری بۆ چاندنەوەی ئەنجام بدرێت بەمەرجێک لە مووی خۆی بێت هەروەها لە رووی
پزیشکیێەوە هیچ زەرەرێکی نەبێت.
لە چەند رۆژی
رابردوودا بەشێک لە میدیاکان بە ھەڵە فەتواکەیان گواستنەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی لای
بەشێک لە موسڵمان دروستکرد.