ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن بە جێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٣٤٦ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار
بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.