سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی کوەیت: ئەمریکا پابەندە بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە

PM:08:48:29/07/2021

2280 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "دانوستانەکان لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی تاهەتایە بەردەوام نابێت و تۆپەکە لە یاریگای ئێراندایە"، هاوکات، وەزیری دەرەوەی کوەیت دەڵێت، ئەمریکا پابەندە بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە.


ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد ناسر سەباح هاوتا کوەیتیەکەی كه‌ لە کوەیت ئەنجامیدا رایگەیاند، "لە ڤیەننا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دانوستانمان لەگەڵ ئێراندا کرد، نیازپاکی خۆمان نیشاندا و خواستی گەڕانەوەمان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی خستەڕوو."

ئەنتۆنی بڵینکن راشیگەیاند، "تۆپ لە یاریگای ئێراندایە و پێویستە بڕیار بدات، چونکە دانوستانی ئەتۆمی تاهەتایە بەردوام نابێت."

لای خۆیەوە، ئەحمەد ناسر سەباح وەزیری دەرەوەی کوەیت رایگەیاند ئەمریکا پابەندبوونی قوڵی خۆی بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە نیشانداوە.

رۆژی چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت و ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ نەواف ئەحمەد جابر میری کوێت کۆبووەوە و تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد.













گەلەری