سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی ژەهراویبوونی خوێندکارانی زانکۆی دهۆکەوە

AM:11:46:08/01/2022

6064 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لیژنەی پاراستنی خۆراکی وەزارەتی تەندروستی پاش دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراکانەی کە خوێندکارانی زانکۆی دهۆک بەهۆیەوە ژەهراوی بوو، بڕیاریدا بە داخستنی کافتریای کۆلێژی زانست.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لیژنەی پاراستنی خۆراکی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی ئاسایش و لیژنەی قایمقامیەت، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر ژەهراوی بوونی خوێندکارەکاندا لێکۆڵینەوەکان دەستپێکرد و بڕیاریاندا بە داخستنی کافتریای کۆلێژی زانست لە زانکۆی دهۆک، بەهۆی خراپی هەڵگرتن و تێکچوونی خۆراکەوە.

هاوکات،ئەوەشی خستەڕوو، کە تەواوی ئەو خوێندکارانەی  توشی ژەهراویبوون بوون، ژمارەیان ٨٠ خویندکارە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان باشە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و هیچیان لە نەخۆشخانەکان نەماونەتەوە.

شەوی رابردوو ٨٠ خوێندکار لە زانکۆی دهۆک رەوانەی نەخۆشخانەکران بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکەوە، داود سلێمان سەرۆکی زانکۆی دهۆک هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و باسی لەوەشکرد، لەسەر بابەتەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و رۆژی یەکشەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکەن.


بڕیار نێروەیی - دهۆک













گەلەری