سەردێڕ:

لە دوو رووداوی جیادا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:03:25:26/04/2024

5704 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەرێگەی زەڕایەن- دەربەندیخان لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن. هاوکات بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، کەسێک لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەرێگەی زەڕایەن- دەربەندیخان نزیک گوندی چنارە لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە هاوسەرن.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەسیش بریندار بوون و برینی یەکێکیان زۆر سەخت بووە و رەوانەی سلێمانی کراوە و بریندارەکەی دیکەش دۆخی جێگیرە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکان گیانی لەدەستداوە.

هەر ئەمڕۆ لە دوکان لە سلێمانی بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٧ کەس برینداربوون، رووداوەکەش زیانى ماددى زۆرى لێکەوتەوە.
رێنواز نامیق - سلێمانی













گەلەری