سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە

AM:10:44:08/01/2022

26396 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی ئەم ھەفتەیە بارانبارین لە ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.


دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژی دووشەمەوە بارانبارین بە ھەورەبروسکەوە لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، کەشوھەوای رۆژی سێشەمەش بەھەمان شێوەی رۆژی دووشەممە بارانبارین دەبێت و لە ھەندێک لە ناوچەکان دەگۆڕێت بە بارانبارین بە ھەورەبروسکەوە،.
ھەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، لە رۆژی سێشەممەدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە رۆژی دووشەممە.
ھاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.













گەلەری