سەردێڕ:

لە دوای ٢٠٣٠ ئەم دیاردەیەی کەشوهەوا جیهان دەگرێتەوە

PM:12:30:07/01/2022

12568 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە، وڵاتە پیشەسازییە گەورەکان لە دوای ٢٠٣٠ەوە بەهۆی فڕێدانی گازە گەرمەکان، هەر دوو ساڵ جارێک پلەکانی گەرما تێیاندا بەرزدەبێتەوە.


گۆڤاری "کەمیونیکەیشنز ئێرس ئاند ئینفایرۆنمێنت" توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەداوە، هەریەک لە وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، چین، هیندستان و روسیا لەو وڵاتە سەرکییانەن کە گازە گەرمەکان بەرهەمدەهێنن و فڕێیدەدەنە بەرگەهەواوە. بەمەش پلەکانی گەرما دەگۆڕێن و کەشوهەوا گەرم دەبێت.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، پێشبینی دەکرێت ئەو ١٦٥ وڵاتەی لێکۆڵینەوەکەیان تێدا ئەنجامدراوە، هەموو دوو ساڵ جارێک پلەی گەرمای زۆر بەرز تیایاندا تۆمار بکرێت.

ئەلیکساندەر نوێڵز یەکێک لە نووسەرە بەشداربووەکانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، "ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیەمان دەریدەخات کە ئەم بابەتە چەند گرنگە و چۆن ئێمە بەرە و جیهانێکی گەرم هەنگاو دەنێێن."

هەروەهاو، ئەوەش دەخاتەڕوو، لێکۆڵینەوەکە "جێپەنجەی روون"ی ئەو هێزانە دیاریدەکات کە لە چەند ناوچەیەکی جیهاندا بەجێیانهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، "زۆر گرنگە لە مەترسی بڕی زۆری ئەو گازە گەرمە بڵاوبووانە تێبگەین کاتێك باسیان دەکەین."

تیکچوونی بەرچاوی کەشوهەوا لە ناوچە خولگەییەکانی ئەفریقا بە شێوەیەکی تایبەت بەو پێیەی کەشوهەوای ساڵێکی لەگەڵ ساڵێکی تریدا کەم دەگۆڕێت، بەمەش لە دۆخی ئەو کەشوهەوایە دەردەچێت کە پێشتر پێی ناسراوبوو.

لە لایەکی دیکەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەو باوەڕەدایە کە جیهان بڵاوبوونەوەی گازە گەرمەکان لە ساڵی ٢٠٣٠ بە رێژەی ١٣.٧٪ ، لەگەڵ پابەندبوونەکانی هەر وڵاتێکدا، بەخۆوە دەبینێت .

دەشڵێت، بەگوێرەی رێکەوتنی پاریس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا پێویستە هەروڵاتێک بە رێژەی ١.٥٪ گەرمبوونی جیهان لە ڕێگەی کەمکردنەوەی فڕێدانی گازە گەرمەکان کۆنتڕۆڵ بکات.













گەلەری