سەردێڕ:

کازمی: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا چووەتە قۆناغێکی نوێوە

PM:11:53:27/07/2021

4524 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا چوەتە قۆناغێکی نوێوە و تا کۆتایی ئەمساڵیش هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە.


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا راشیگەیاند، ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێننەوە تەنیا ئەرکیان راهێنان و راوێژکاریی دەبێت و هێزە شەڕکەرەکان دەکشێنەوە.

مستەفا کازمی وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان عێراق توانای پاراستنی ئاسایش و سنورەکانی وڵاتیان هەیە.

باسی لەوەشکرد، رۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا رۆڵێکی گرنگە و لەم کاتەشدا حکومەت کار بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لە ئەمریکایە و دوێنێش لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی هاوبەشیان دەرکرد.













گەلەری