سەردێڕ:

دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەم کۆمپیوتەردا ئەم کێشانەت بۆ دروستدەکات

PM:06:45:25/04/2024

1952 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە تەکنەلۆژیا شۆڕشێکی گەورەی لە ژیانماندا کردووە، بەڵام بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەکان دەتوانێت کاریگەری زیانبەخشی لەسەر تەندروستی جەستە هەبێت.


بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی "ئۆنلی مای هێڵثـ"ـدا بڵاوکراوەتەوە، شاشەکان کاریگەری زیان بەخشی درێژخایەنیان لەسەر پێست و چەند ئەندامێکی تری جەستە دەبێت، کە هۆکار و دەرەنجامەکان بریتین لە:

١بەرکەوتن بە رووناکی شین، "شاشەکان تیشکی شین دەردەدەن، کە بە تیشکی بینراوی وزەی بەرز (HEV) ناسراوە، کە دەتوانێت قووڵتر لە UVB بچێتە ناو پێستەوە، هەروەها بەرکەوتنی درێژخایەن بە تیشکی شین دەبێتە هۆی فشاری ئۆکسجینی و هەوکردن و پیربوونی پێشوەختە."

٢پەستان لەسەر تۆڕی چاو، چاولێکردن لە شاشەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی پەستان لەسەر تۆڕی چاو، کە بە نیشانەکانی وەک وشکبوونەوە و سووربوونەوە و خوران دەناسرێتەوە، رشتن یان دەست لێدانی پێستی هەستیاری دەوروبەری چاوەکان دەبێتە هۆی خراپترکردنی ئەم کێشانە.

٣کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین، بەرکەوتن بە تیشکی شین لە شاشەکانەوە دەبێتە هۆی تێکدانی سووڕی سروشتی خەو و بەئاگابوونەوە و وەستاندنی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین، کە هۆرمۆنی خەوە و خراپی کوالێتی خەو کاریگەری لەسەر تەندروستی پێست دەبێت بەهۆی تێکدانی توانای چاککردنەوە و دووبارە دروستبوونەوەی.

٤ئازاری مل، بەردەوام سەیرکردنی شاشەکان دەبێتە هۆی ئازاری مل و دەرکەوتنی هێڵی ئاسۆیی و چرچ و لۆچی لەسەر ناوچەی مل و سنگ ئەم دۆخە فشار دەخاتە سەر ماسولکەکانی مل، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژی و ناڕەحەتی.

٥بێهێزی، زۆرجار کاتێکی زۆری شاشە پەیوەندی بە شێوازی ژیانی بەکارهێنەرەوە هەیە، کە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی هەبێت و بەشداربێت لە خراپی سوڕی خوێن و ماتبوونی پێست.













گەلەری