لە مەڕاسیمێکدا لە سلێمانی یەکێتی و نەوەی نوێ بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی دیکە، رێککەوتنی نێوانیان واژۆکرد و هەردوولاش دەڵێن، رێککەوتنەکەیان دژی هیچ لایەنێک نیە و بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تەمووزی ٢٠٢٦، جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێكه‌وتنه‌كه‌یان واژۆكرد كه له شه‌ش بنه‌ما پێكهاتووه و هه‌ردوولا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن له كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنی چه‌ندین ئه‌رك، له‌وانه‌ش گێڕانه‌وه‌ی بڕێك له پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكردن و لێبڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و كردنه‌وه‌ی ژماره حیساب بۆیان، پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به گه‌نجان.
ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه:
دیموكراسی و پاراستن و به‌رجه‌سته‌كردنی مافی هاوڵاتیان و باشتركردنی
ژیان و گوزه‌رانیان و باشتركردنی حوكمڕانی، هه‌ردوولا (جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) رێككه‌وتنێكی سیاسیی ستراتیجی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی
و ڕێكخستنه‌وه‌ی بالانسی هێز له دیمه‌نی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و، به‌هێزكردنی
هاوبه‌شیی نیشتمانیی به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان بكات
به‌بێ جیاوازی و به‌ڕێوه‌بردنێكی دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف بۆ سه‌رچاوه گشتییه‌كان
دابین بكات؛ ڕێككه‌وتنێك واژۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه وه‌ڵامێكه بۆ ئاڵۆزییه سیاسیی و ئابورییه‌كانی
ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی نمونه‌یه‌كی نوێی
حوكمڕانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری، هاوسه‌نگی دامه‌زراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت
له به‌ڕێوه‌بردنی داهاته داراییه‌كاندا بنیات ده‌نریت و، بۆ زیادكردنی متمانه‌ی
هاوڵاتیان به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و، كاركردنی دامه‌زراوه‌كانیش بۆ باشكردنی
گوزه‌ران و مووچه و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
بنه‌ماكانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه:
یه‌كه‌م: ئامانجه‌كانی ڕێككه‌وتن
١- گه‌ڕانه‌وه‌ی
هاوسه‌نگی و بالانسی هێزه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی هاوكاریی
داموده‌زگاكانی حوكمڕانی و په‌رله‌مان و سیاسیی و دروستكردنی یه‌ك بلۆكی سیاسیی بۆ
ئه‌م قۆناغه.
٢- به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی
دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن و هاوسه‌نگی.
٣- چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌ت
له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه و داهاته داراییه‌كان كه گرنگترینیان چه‌سپاندنی
یاسای بودجه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
٤- په‌ره‌پێدانی سیستمێكی حوكمڕانی دامه‌زراوه‌یی
كه سنورداركردن و نه‌هێشتنی قۆرخكاری ده‌سه‌ڵات بكات و چاودێری و لێپرسینه‌وه به‌هێز
بكات.
٥- چه‌سپاندنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی
یاسادانان، چاودێری، جێبه‌جێكردن، و دادوه‌ری له یه‌كتری و ڕێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی
و بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
دووه‌م: هاوكاری له ئاستی په‌رله‌مانی كوردستان
١- هه‌ماهه‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له ناو په‌رله‌مانی
كوردستان و پەرلەمانی عێراق بۆ پشتیگیری له چاكسازی سیاسیی و دامه‌زراوه‌یی و
پشتگیریكردنی پڕۆژه هاوبه‌ش و گرنگه‌كان له پێناو به‌یاساییكردنیان.
٢- پشتیگیری له یاساكان كه شه‌فافییه‌تی
دارایی و چاودێری له داهاته گشتییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.
٣- پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن
له جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاركردن.
٤- به‌هێزكردنی ڕۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك
ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانان.
٥- ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پڕۆژه
یاساكان و په‌سه‌ندكردنیان له لایه‌ن په‌رله‌مان و ده‌زگا ته‌شریعییه‌كان.
٦- كاركردن بۆ گێڕانه‌وه و هه‌مواركردنی ئه‌و
یاسایانه‌ی پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه و ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌ده‌ر له یاساكانی
په‌رله‌مان ده‌رچوێندراون و بونه‌ته مایه‌ی زیان بۆ ژیان و گوزه‌رانی چین و توێژه
جیاوازه‌كانی هاوڵاتیان.
٧- ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه
ئاستی بژێوی هاوڵاتیان باشتر ده‌كه‌ن و په‌سه‌ندكردنیان به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی
ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، هه‌موو سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كان، باج و ڕسومات.
٨- هاوپه‌یمانیتییه‌كه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن
له كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م خاڵانه و جێبه‌جێكردنیان:
أ. گێڕانه‌وه‌ی بڕێك له پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكردن و لێبڕینی موچه‌ی موچه‌خۆران
و كردنه‌وه‌ی ژماره حیساب بۆیان.
ب. پێدانی سلفه‌ی زه‌واج به گه‌نجان.
پ. دابه‌زاندنی نرخی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
ت. كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ڕسومات له‌سه‌ر كاسبكاران.
ج. دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكان و دامه‌زراندنی
دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ڕاژه و هه‌لی كار.
چ. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كاتی و گرێبه‌ست.
سێیه‌م: هاوكاری له ئاستی پەرلەمانی عێراق
١- یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان له ناو
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی مافه‌كانی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت بودجه و
ماف و شایسته داراییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان
و پێشمه‌رگه.
٢- كاری هاوبه‌ش بۆ دڵنیابون له پاراستنی
مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سیستمی فیدراڵیدا.
چواره‌م: بنه‌ماكانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان
١- كاركردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێك
پشتبه‌ست به بالانسی هێز و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی سیاسیی و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه.
٢- كاركردن بۆ دابه‌شكاری پۆسته‌كان له‌سه‌ر
بنه‌مای دادپه‌روه‌ری له به‌رپرسیاریتییه حكومییه‌كان.
٣- دڵنیابوون له شه‌فافییه‌تێكی ته‌واو له
به‌ڕێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان.
٤- دروستكردنی میكانیزمی چاودێری دارایی سه‌ربه‌خۆ
بۆ پاراستنی شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه.
٥- به‌هێزكردنی ڕۆڵی دامه‌زراوه‌كانی
چاودێری، دادوه‌ری و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، دور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی.
٦- چه‌سپاندنی مه‌رجی هه‌بونی یاسای بودجه
كه په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مانی كوردستان بێت و له‌ژێر چاودێری ئه‌ویش جێبه‌جێ
بكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌مه‌رجێك دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مو ناوچه‌كان
تێدا بێت.
پێنجه‌م: بنه‌ما گشتییه‌كان
١- هه‌ردوو لایه‌ن پابه‌ند ده‌بن به كاری
هاوبه‌ش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك
كه بنه‌ماكانی دیموكراسی و هاوسه‌نگی دامه‌زراوه‌یی به‌هێز بكات.
٢- ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی گشتی
بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی بڕیارسازی حكومی و په‌رله‌مانی به‌شێوه‌یه‌كی
شه‌فه‌فانه و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان.
٣- به‌هێزكردنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی
یاسادانان و دادوه‌ری و دڵنیابوون له جیاكاری و جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان.
٤- كاركردن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان
و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی
كوردستان كه پارێزه‌ری قه‌واره و ماف و شایسته‌كانی هاوڵاتیان بێت و گه‌ره‌نتی
پڕۆسه‌ی دیموكراسی و مافه مه‌ده‌نییه‌كان بكات.
٥- پێداچونه‌وه به سیاسه‌ته دارایی و
كارگێڕییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ڕێوه‌بردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهات دڵنیا
بكات و دابه‌شكردنێكی هاوسه‌نگ له نێوان دامه‌زراوه و ناوچه‌كاندا دروست بكات.
٦- په‌یڕه‌وكردنی ستانداره‌كانی حوكمڕانی باش
له دیاریكردنی كارمه‌ندانی پله باڵا.
٧- كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ به‌شداریكردنی هێزه
سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پڕۆسه‌ی چاكسازی بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامیی
سیاسیی و جێگیریی دامه‌زراوه‌یی.
شه‌شه‌م: میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردن و به‌دواداچونی
ئه‌م ڕێككه‌وتنه
١- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ردولا
بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه.
٢- ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی خولی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن
و دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كان له ئه‌گه‌ری هه‌بونیان.
كۆتایی
هه‌ردوو لایه‌ن پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی
ستراتیژییه بۆ دروستكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان، كه له‌سه‌ر
بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و بالانسی هێز، دادپه‌روه‌ری و به‌هێزكردنی متمانه‌ی
هاوڵاتیان به دامه‌زراوه‌كان دروستكرابێت و كاركردنی هاوبه‌ش بۆ داهاتویه‌كی
جێگیر و گه‌شه‌پێدراو له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.