سەردێڕ:

دەربارە

PM:12:17:11/07/2021

2940 جار خوێندراوەتەوە



دامەزراوەی میدیایی نالیا

دامەزراوەی میدیایی نالیا، تۆڕێکی راگەیاندنی پیشەیی بەرپرسیارە، لە ساڵی ٢٠١٠دا دەستەیەک لە رۆژنامەنووسانی ناحزبیی سەربەخۆ لە کارنامە و ئایدۆلۆژیایەکی دیارییکراو؛ بەئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە میدیاییە دەرکەوتن و کەوتنە کارکردن.

سەرچاوەی دارایی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن کۆمپانیای وەبەرھێنانی نالیاوە دابیندەکرێت بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاریی و ھەواڵ و رووماڵکردنی رووداوە جۆربەجۆرەکان بەشێوەیەکی پیشەیی ستاندارد.

بێجگە لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی لە شاری سلێمانی؛ دامەزراوەی میدیایی نالیا لە سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئۆفیسی ھەیە. ئەم دامەزراوەیە لەمانەی خوارەوە پێکدێت:


یەکەم: ئێن ئاڕ تی یەک؛ کەناڵێکی ھەواڵیی سیاسییە و لە ساڵی ٢٠١٠دا دامەزراوە.

دووەم: ئێن ئاڕ تی دوو؛ کەناڵێکی خۆشباریی (ترفیھیە) و لە ساڵی ٢٠١٢دا دامەزراوە.


سێیەم: ئێن ئاڕ تی سێ، کەناڵێکی پەروەدەیی، فێرکاریی، رۆشنبیری، وەرزشی، ھونەری و خۆشباریی تایبەت بە مناڵانە، لە١٠/٢/٢٠١٩ دامەزراوە.

چوارەم: ئێن ئاڕ تی چوار، کەناڵێکی ئاینی، کۆمەڵایەتیە، ١/٥/٢٠١٩ دامەزراوەو لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ١٤٤٠ی کۆچی دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی کرد.

پێنجەم: ئێن ئاڕتی سپۆرت، کەناڵێکی وەرزشیە، لە ١/٩/٢٠٢١ دامەزراوە.

شەشەم: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی؛ دوانگەیەکی سەرەکیی ئەلیکترۆنییە لە شەش ماڵپەر و دوو ئەپڵیکەیشن پێکھاتووەو بەزمانەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی) و عەرەبیی و ئینگلیزیی و ئێن ئارتی دوو و وەرزش پەخشدەکات و لە ساڵی ٢٠١١دا دامەزراوە.

حەوتەم: نالیا ئێف ئێم؛ رادیۆیەکی گشتیی تایبەت بە گۆرانیی و میوزیکە و لە ساڵی ٢٠١٠دا دامەزراوە.

ھەشتەم XYZ :بەشێکی ھەمەرەنگی خۆشباریی گشتییە، گرنگی بەبوارەکانی ژیاندۆستی، ھوشیاری تەندرووستی، رۆشنبیری کۆمەڵگە و ھونەرو ئایین دەدات.

بەرھەمەکانی لەتەلەفزیۆنی ئێن ئارتی و ئێن ئارتی دوو و ئێن ئاڕتی چوارو پەیجەکانی (XYZ) و (+XYZ) و(NRT٤) بڵاودەکاتەوە.


نۆیەم: ئەکادیمیای میدیایی نالیا؛ نێوەندێکی پەروەردەیی تایبەت بە راھێنان و پێگەیاندنی کادری راگەیاندن و رۆژنامەوانییە و لە ساڵی ٢٠١٥دا دامەزراوە.

دەیەم: پام میدیا؛ کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ریکلامی بازرگانیییە و لەساڵی ٢٠١٤دا دامەزراوە.

یانزە: ئێن ئاڕ تی عەرەبی؛ وەک کەناڵێکی ھەواڵیی سیاسیی بە زمانی عەرەبیی لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزرا، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨دا لە پەخشکردن وەستا.

فریکوێنسەکانی ئێن ئاڕ تی یەک، ئێن ئاڕ تی دوو، نالیا ئێف ئێم: ١١٦٣٦ بە ٢٧٥٠٠


 








گەلەری