سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە: شەڕەتەقە لە نێوان پێشمەرگە و پەکەکەدا روویداوە

PM:08:40:26/07/2021

36264 جار خوێندراوەتەوە

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە ناحیەی خەلیفان و بێخمێ لە سنوری پارێزگای هەولێر "ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردووە و پێشمەرگەش تەقەی بەرامبەریان کردووەتەوە"، دەشڵێت، "لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا زیان هەیە."


جەمال ئیمینکی سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نێوان ناحیەی خەلیفان و بێخمێ ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە کردووە."

جەمال ئیمینکی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشمەرگەش تەقەی بەرامبەریان کردووە و بەپێی زانیاری سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا زیان هەیە."

رۆژی ٢٤ی مانگیش، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "چه‌كدارانی پەکەکە له‌ چیای مه‌تین ته‌قەیان‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد."

لە ماوەی رابردووشدا، چەندجارێک پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و پەکەکەدا روویداوە و لە هەردوولا شەهید و برینداریان هەبووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای لە پەکەکە کردووە پەکەکە خاکی هەرێم جێبهێڵێت.


 













گەلەری