سەردێڕ:

گەنجێک لە گوندێکی سنوری هەولێردا خنکا

PM:07:54:26/07/2021

5288 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، گەنجێکی بە رەگەز عەرەب لە گوندی کەورەسۆردا خنکاوە و دواتر تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی خنکان لە گوندی کەورەسۆر."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە ناوی (بەدر زەریف مخەلەف)بووە، بە رەگەز عەرەب بووە و پیشەی شوان بووە و لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ بووە.

بەرگری شارستانی هەولێر راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە توانیویانە تەرمی گەنجەکە دەربهێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا و لە چەندین شوێنی گەشتیاری و سەیرانگادا چەندین هاوڵاتییەک خنکاون و لایەنە فەرمییەکانی حکومەتیش وەک پێویست رێکاریان بۆ رێگەگرتن لە رووداوی هاوشێوە نەگرتووەتەبەر.













گەلەری