سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێنج حەشارگەی داعشیان بە ئامانج گرت

PM:01:20:11/12/2021

2624 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی زنجیرەیەک ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکان، پێنج حەشارگەی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین بە ئامانج گیران و بۆردومان کران.


ئەمرۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی داعش لە ناوچەی متێبیجە لە خۆرھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، دەست پێکردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە حەوت ھێرشدا، پێنج حەشارگەی داعشیان بۆردومان کردووە و خاپوورکراون و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامە.
ھەروەھا، لەلایەن خۆیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە پارێزگای نەینەوا توانیویانە شەش داواکراو بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر دەستگیر بکەن  لیکۆڵینەوەیان لەگەڵداکراوە و وتەیان لێوەرگیراوە و تۆمار کراوە و دۆسیەکەیان رەوانەی دادگا کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.
سەرەڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاند، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردە و ھێرشەکانی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
عێراق پلانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەیە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پلانیان دایە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باکووری پارێزگای بەسرە بگەیەننە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ شەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە پلانیان دایە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باکووری پارێزگای بەسرە بگەیەننە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیحسان عەبدولجەبار لە چوارچێوەی بەشدارییکردنی لە رێورەسمێکدا کە لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون بەڕێوەچووە رایگەیاندووە، پڕۆسەکانی پەرەپێدان و ئەو دەستکەوتانەی کە لە میانی ساڵی رابردوودا بەدیھاتوون، لە ئەنجامی ھەوڵێکی زۆری نیشتمانی بەدەستھاتوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەی کێڵگەی نەوتی مەجنوون، یەکێک لەو پڕۆژە گرنگانەیە کە لە داھاتوودا، پاڵپشت دەبێت بۆ کەرتی پیشەسازیی لە عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ھەینی، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڕی ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە بەرھەمی غازی سروشتی ناوخۆ زیاد دەکەن و کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی سووتانی غازی سروشتی لە ھەوادا.
عێراق دووەم خراپترین وڵاتە لە جیھاندا لە سووتانی غازی سروشتیدا لەدوای روسیاوە و تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ١٧.٣٧ ملیار مەتر سێجا غازی بەھەدەرچووە بەگوێرەی بانکی ناوەندی نێودەوەڵەتی.












گەلەری