سەردێڕ:

لە ژێر فشاردا حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بڕیارێکی پاشگەزبووەوە

PM:07:00:08/02/2026

1144 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو بڕیارەی دابووی کە تایبەتبوو بە زیادکردنی تێچووی نوێکردنەوەی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە ژێر فشاردا کشاندیەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دوای ئەوە بەپێی نوسراوێک حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدا بەوەی درەنگ نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبیل تێچووەکەی زیادبکرێت، بڕیارەکەی کشاندەوە.

لەو بارەیەوە هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتی، ئەو نووسراوەی کۆمپانیای پشکنینی ساڵانە هەڵوەشێنراوەتەوە و بڕیارەکە کاری پێناکرێت.

هاوکات، بەپێی بڕیارەکە، ئەگەر ئۆتۆمبیلێک دوابکەوێت بۆ ماوەی ساڵێک لە نوێکردنەوەی ساڵانەکەی، ئەوا جگە لە کرێی پشکنینی ساڵانە، ٥٠٪ـی کرێی ئەو ساڵەی نوێی نەکردووەتەوە لێی وەردەگیرا، ئەگەر ئۆتۆمبیلێک زیاتر لە ساڵێک نوێکردنەوەی ساڵانەکەی دواکەوتبێت ئەوا جگە لە کرێی پشکینینی ساڵانە، ٥٠٪ـی ساڵی یەکەم و ١٠٠٪ـی کرێی ساڵی دووەمی لێ وەردەگیرا.













گەلەری